سه‌رۆك بارزانی یاسایی تاقانەکانی پەسەند کرد
تارق جه‌وهه‌ر راوێژكاری راگه‌یاندن له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ سایتی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: “یاسای ماف و ئیمتیازاتی تاقانه‌كانی جینۆساید له هه‌رێمی كوردستان-عیراق، به بڕیاری ژماره 14ی ساڵی 2015 له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌رچووێنرا”.
تاریق جەوهەر ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمان ڕاشیدەگەیەنێت “پێشتر یاسای ژماره 9 له دانیشتنی ژماره 17ی ئاسایی په‌رله‌مان له 2015/6/23 په‌سند كرابوو، پاشان به نووسراوی ژماره 3752/3/4 له رۆژی 2015/7/6 ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كرابوو”.
راوێژكاری راگه‌یاندن ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه له رۆژی 2015/7/13 به بڕیاری ژماره 14 له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه یاسای ژماره 9 ده‌رچووێنرا و به نووسراوی ژماره 535 له 2015/7/27 وێنه‌یه‌كی یاسای په‌سند كرا‌و گه‌یشته‌وه سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان.
له باره‌ی تایبه‌تمه‌ندیی یاساكهشهوه، راوێژكاری راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستا رایگه‌یاند: “یاسای ژماره 9، یاسای ماف و ئیمتیازاتی تاقانه‌كانی جینۆساید له هه‌رێمی كوردستان له 8 مادده پێكهاتووه و تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌ی له كاتی روودانی تاوانه‌كانی جینۆساید له دژی گه‌لی كوردستان ئه‌نجامدراون و پاش شه‌هیدكردنی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی به ته‌نیا رزگاری بووبێت، به‌پێی مادده‌ی 2ی یاسكهش تاقانه‌ی جینۆساید سه‌رجه‌م ماف و ئیمتیازاته‌كانی كچ و كوڕی شه‌هیدی جینۆسایدی ده‌بێت و له كاتی كۆچی دواییكردنیشی به شه‌هید ئه‌ژمار ده‌كرێت و سه‌رجه‌م ماف و ئیمتیازاتی شه‌هیدی جینۆساید بۆ وارسه‌كانی ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت”.
باس‌نیوز
