ده‌سته‌ی حه‌ج: ئه‌مساڵ كورسی حه‌ج به هیچ به‌رپرسێك ناده‌ین
د. خالد عه‌تیه، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عیراق، رایگه‌یاند: ده‌سته‌كه‌مان له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه رووبه‌ڕووی فشارێكی زۆر ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی ئه‌مساڵدا رێگه‌یان پێبده‌ین حه‌ج بكه‌ن".
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، كه پابه‌ندن به رێنماییه‌كان و ره‌زامه‌ندی تایبه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی مه‌رجه‌كان به‌كه‌س نه‌درێت، وتیشی: "كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی عیراق له ژماره‌ی حاجییان بۆ ساڵی سێیه‌م و له‌سه‌ر یه‌ك، هه‌روه‌ها له‌به‌ر پابه‌ندبوونه پیشه‌یی و شه‌رعیی و ئه‌خلاقییه‌كان به‌رامبه‌ر هاوڵاتییانی سه‌ركه‌وتوو له تیروپشكدا، وایكردووه هه‌موو ئه‌و فشارانه‌ی له‌سه‌رمانه ره‌ت بكه‌ینه‌وه و ره‌زامه‌ندی تایبه‌ت به‌كه‌س نه‌ده‌ین، جگه له‌وه‌ش ده‌سته‌كه‌مان كورسی به‌تاڵی نییه بۆ ئه‌وه‌ی بدرێـته كه‌سانی تر".
له‌لایه‌كی تره‌وه، د. خالد عه‌تییه، فه‌رمانی دا به تایبه‌تكردنی كورسییه‌كی حه‌ج له وه‌رزی ئه‌مساڵدا بۆ"دایكی جاسم" كه ئه‌و ئافره‌ته یه‌كێكه له چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و دانیشتووی پارێزگای زیقاره و هاوڕێیه‌تی چه‌كدارانی تری حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات بۆ چێشت دروستكردن.
خه‌ندان
