شرناخ: شەڕ لەنێوان تورکیا و پەکەکە روودەدات
بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە، گەریلاكانی PKK هێرشیانکردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازی سوپای تورکیا لەو ناوچەیە و شەڕ روویداوە. بەهۆی پێكدادانەكەش ژمارەیەك سەربازی سوپای توركیا برینداربوونە.
هەر ئەمڕۆ سێشەممە 28-7-2015، فڕۆکە جەنگییەكانی تورکیا دەستیان بە بۆردوومانكردنی بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK كردەوە لە باشووری كوردستان.
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگاکانی PKK یان لە گوندەکانی ئەڤلەو پیربل لە شارەدێی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆ بۆردوومانكردوون.
رووداو
