توركیا ده‌یه‌وێت په‌كه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر مێزی دانوستان
ئه‌و پسپۆڕه ده‌شڵێت: ” پێم وایه ئه‌نكه‌ره ده‌یه‌وێت توانا سه‌ربازییه‌كانی په‌كه‌كه له‌واز بكات، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و حیزبه تۆڕێكی سیاسی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیادا دروست كرد”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ” توركیا مه‌به‌ستییه‌تی شه‌ڕی په‌كه‌كه‌و داعش بخاته ناویه‌ك پاكێجه‌وه، تاكو هیچ كه‌سێك له‌واشنتۆن و پایته‌خته‌كانی تریش نه‌توانن ناڕه‌زایی له‌به‌رانبه‌ریدا ده‌ربڕن”.
پسپۆڕه ئه‌مریكییه‌كه زیاتر ده‌ده‌وێت و ده‌ڵێت: ” توركیا به‌هێرشه‌كانی ده‌یه‌وێت په‌كه‌كه ناچار بكات به‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆسه‌ر مێزی دانوستان. لایه‌كی تری هانده‌ره‌كانیش ئه‌وه‌بوو توركیا دڵنیابووه ته‌وه له‌وه‌ی گۆشه‌گیری زیاتر له‌ڕووداوه‌كانی سوریادا، واده‌كات كورده‌كان زیاتر له‌ئه‌مریكا نزیك ببنه‌وه. ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێت بۆ دروست بوونی هاوپه‌یمانێتییه‌كی به‌هێز له‌نێوان كورد و ئه‌مریكا له‌باكوری سوریادا”.
سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ری ناردنی هێزی زه‌مینی توركیا بۆ باكوری سوریا، ناوبراو گوتی: “به‌بێ كۆمه‌كی ئه‌مریكا ده‌ستتێوه‌ردانی زه‌مینی سوپای توركیا ڕوونادات، پێم وایه له‌بری ئه‌وه توركیا ناوچه‌یه‌كی ئارام دروست ده‌كات كه ئۆپۆزسیۆنی سوریا كۆنترۆڵی بكه‌ن.ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه گورزی پێشوه‌خت ئاراسته‌ی بیرۆكه‌ی هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی له‌باكوری سوریا ده‌كات”.
باس‌نیوز
