كه‌ركوك...سه‌ركرده‌یه‌كی حزبی به‌عس ده‌ستگیركرا و ره‌وانه‌ی به‌غدا كرا
ئاسایش وتیشی، ئه‌و سه‌ركرده‌یه ناوى نورى خه‌له‌ف حوسينه و له سه‌رده‌مى حوكمرانى حزبى به‌عسدا له كه‌ركوك ئه‌ندامى نوسينگه‌ى ريكخستنى گشتى و به‌رپرسى ريكخستنى سه‌ربازى حزبى به‌عس بووه و پله‌ى موقه‌ده‌م بووه، له‌به‌ر دلسۆزى بۆ به‌عس چه‌ندين مه‌دالياى پێ به‌خشراوه.
روونیكرده‌وه كه ئه‌م سه‌ركرده‌يه‌ى حزبى به‌عس له دواى روخانى حزبى به‌عسه‌وه په‌يوه‌ندى به حزبى (عه‌وده) كردووه دواتريش كراوه به به‌رپرسى حزبه‌كه له كه‌ركوك و سه‌رپه‌رشتى ژماره‌يه‌كى زورى كرده‌وه تيروريستيیهكانى كردووه له سنورى كه‌ركوك.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه ئه‌و تیرۆرسته له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تى (به‌رگرى) و (ناوخۆ)ى عيراقهوه داواكراوه، دواى ده‌ستگيركردنى ره‌وانه‌ى شارى به‌غدا كرايه‌وه.
