ده‌وڵه‌تی یاسا: پابه‌ندین به رێككه‌وتنه نهوتییهكهوه له‌گه‌ڵ هه‌رێمێ كوردستان
عه‌باس به‌یاتی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و سه‌ركرده له هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا به خه‌ندانی راگه‌یاند: "كێشه‌كان له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هێشتا له‌ده‌ست ده‌رنه‌چوون، ئه‌وانه كێشه‌ی هونه‌رین و ره‌هه‌ندی سیاسیان نییه".
وتیشی بارودۆخی سیاسی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ئێستادا ئه‌رێنی و باشه.
روونیشیكرده‌وه كه: "رێككه‌وتنه نه‌وتییه‌كه تائێستا به‌رده‌وامه، له رابردووش‌دا جێبه‌جێمان كردووه و پابه‌ندین پێوه‌ی له‌پێناو گه‌یشتن به په‌سه‌ندكردنی یاسای نه‌وت و غاز".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه هاوكات سه‌ركرده‌یه له هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌وه‌شی به خه‌ندان وتووه: "حكومه‌تی هه‌رێم داوای پێداچوونه‌وه‌ی به رێككه‌وتنه نهوتییهكهدا كردووه".
خه‌ندان
