پێشمەرگە هاتوچۆی داعشی لەنێوان موسڵ و رقە پەکخستووە

پێشمەرگە هاتوچۆی داعشی لەنێوان موسڵ و رقە پەکخستووە
هێزی پێشمەرگە بە کۆنترۆڵکردنەوەی خاڵێک لە چیای شنگال توانیویانە کاریگەری لەسەر رێگای سەرەکی بەستەوەی شاری موسڵ بە شاری رقە لە سووریا دروستبکەن، کە چەکدارانی داعش لەو رێگەیەوە بەردەوام هاتوچۆ دەکەن.

لەڕێگەی خاڵی شلۆدا لە رۆژئاوای شنگال، کە ئێستا لەژێر دەستی هێزی پێشمەرگەدایە، دەتوانرێت ئامانجەکانی داعش لەڕێگەی نێودەوڵەتی بەستنەوەی موسڵ بە رەقەوە بپێکرێن و هێزەکانی پێشمەرگەش دەڵێن " داعش چەندینجار هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئەو خاڵەی داوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە".
Top