ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئەمریکا دێتە هەولێر

ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئەمریکا دێتە هەولێر

ئەمڕۆ هەینی 24-7-2015، ئاشتن كارتەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی باشووری کوردستان دەکات و بڕیارە چەند کۆبوونەوە و دیدارێک سازبکات.

ئاشتن کارتەر لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەگاتە باشووری کوردستان و بەپێی زانیارییەکان، لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

کارتەر دوێنێ پێنجشەممە بە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە بەغدا و لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەلیم جبووری سەرۆكی پەرلەمان کۆبووەوە.

کارتەر هەروەها لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی ئەمریکی و عێراقی لە ئەکادیمیای رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەبەغدا کۆبووەوە. پێش بەغداش سەردانی وڵاتانی ئیسرائیل، ئوردن و سعودیەشی کرد و رەوشی ناوچەکە و شەڕی داعشی لەگەڵ تاوتوێکردن.
Top