کوردستان پیرمام.. بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی غاز کەسێک برینداربوو
بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی غاز لە چێشتخانەیەکی پیرمام کەسێک بریندار دەبێت و زیانی ماددیش بەر رێستۆرانتەکەو ژمارەیەک دوکانی دەوروبەری دەکەوێت.
سەباح رەشید، بەڕێوەبەری ئاسایشی پیرمام، بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، کاژێر3:40 بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بوتڵێکی غاز لە رێستورانتی مەسیف تەقییەوە.
سەباح رەشید روونیکردەوە "بەو هۆیەوە زیانی ماددی بەر رێستوڕانتەکە کەوتووە و جامی پێنج دوکانی دەروبەریشی شکاندووە. هاوکات شوفێری گەڵابەیەک کە لەو کاتە بەو شوێنەدا تێپەڕیووە بە سووکی برینداربووە".
بەڕێوەبەری ئاسایشی پیرمام، رەتیکردەوە ئەو رووداوە کردەوەی "تیرۆرسیتی" بووبێت و گوتی:" تەنیا بوتڵی غازبووە تەقیوەتەوە".
