سەرچاوەیەكی ڕۆژنامەوانی لە نووسینگەی سەرۆكی هەێمی كوردستان هەواڵێك بە درۆ دەخاتەوە

 سەرچاوەیەكی ڕۆژنامەوانی لە نووسینگەی سەرۆكی هەێمی كوردستان هەواڵێك بە درۆ دەخاتەوە
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ژمارەیەك سایت و میدیادا هەواڵێك بڵاو بووەتەوە كە گوایە "قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی بە نهێنی هاتووەتە هەولێر و سەردانی سەرۆك بارزانی كردووە و لەگەڵیدا كۆبووەتەوە".

لێرەدا ڕایدەگەیێنین كە دیدار لەگەڵ قاسم سولەیمانی بابەتێكی زۆر ئاساییە بە تایبەت لەم هەلومەرجانەدا كە لە شەڕداین لەگەڵ تیرۆریستانی داعش و پێشتر دیداری وا هەبووە بە ئاشكرا و لەمەودوایش كە پێویست بوو دیداریان دەبێت. بەڵام سێ مانگ زیاترە كە قاسم سولەیمانی دیداری لەگەڵ بەڕێز سەرۆكی هەرێم نەبووە. ئەم هەواڵەیەش كە باسی هاتنی قاسم سولەیمانی بۆ هەولێر لەم چەند ڕۆژانەی دواییدا دەكات دوورە لە ڕاستی.

سەرچاوەیەكی ڕۆژنامەوانی لە نووسینگەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان

23ـی 7ـی 2015
Top