یەكشەممە مووچەی وەزارەتێك دەدرێت

 	 یەكشەممە مووچەی وەزارەتێك دەدرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، ڕۆژی یەكشەممەی دابێ مووچەی وەزارەتێكی دیكەیش دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ناردووە، ڕایگەیاندووە كە ڕۆژی یەكشەممە رێككەوتی 26/7/2015، مووچەی مانگی (5)ـی (2015)ـی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.
Top