ھەفتەی داھاتوو پارەکەی بەغدا دەگاتە ھەرێم
(سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: "بەپێی ئەو زانیاریانەی بە دەست ئێمە گەیشتووە بڕیارە دوای کۆتاییھاتنی پشووی جەژنی رەمەزان، حکوومەتی عێراق نزیکەی ٣٠٠ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانە بکات، کە لەبەرامبەر ئەو برە نەوتەیە ھەرێم لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە ھەناردەی کردووە.
(سلێڤانەیی) گوتیشی: "بڕیارە رۆژی یەک شەممە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو ئەو بڕەپارەی بەغدا بگاتە ھەرێمی کوردستان.''
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی زیاتر گوتی: "ھەرێمی کوردستان لەئێستادا نەوتی خۆی دەفرۆشێت و، باسی ئەوەش نییە دانوستان دەست پێبکاتەوە یاخود شاندی ھەرێم بچێتە بەغدا و، لە ڕاستیدا ھەردوو لا بێ دەنگن.
