دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێده‌كاته‌وه
مووچه ده‌ستپێده‌كاته‌وه
بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێبكاته‌وه و به‌پێی زانیارییه‌كانی خه‌ندانیش، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری پاره‌ی مووچه‌ی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌رانی ئاماده‌كردووه‌و دوای ته‌واوبوونی پشووه‌كانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێته‌وه.
هاوكات به‌پێی وته‌ی د. فازڵ نه‌بێ، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بۆ خه‌ندان، له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له‌بری داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ی فرۆشتوویه‌تی بگاته هه‌رێمی كوردستان.
هاوكات حكومه‌تی هه‌رێم له داهاتی نه‌وتی فرۆشراوی خۆی مووچه‌ی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌رانی دابینكردووه.
هه‌نارده زیادی كردووه
د. شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: له‌م مانگه‌دا به‌پێی داتای وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم و فرۆشتنی به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ زیادی كردووه، به‌ڵام له كۆتایی مانگدا راپۆرتی هه‌نارده‌ی نه‌وتیان راده‌ست ده‌كرێت.
روونیشیكرده‌وه: وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان وتوویانه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ و فرۆشتنی به كۆمپانیاكان هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ هێنانه‌وه‌ی پاره‌كه‌ی دروست ناكات، به‌ڵكو له‌كاتی خۆیدا ده‌گاته‌وه هه‌رێم و ده‌درێته مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، چونكه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی له به‌غدا شۆریوه.
رێككه‌وتنی نه‌وتی
سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان روونیشیكرده‌وه: له‌و رێككه‌وتنه نوێیه‌ی هه‌رێم ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌غدا ئیمزای بكات، باسی كۆمپانیای سۆمۆی تیا نییه، ته‌نها ئه‌وه‌یه كه هه‌ر لایه‌و نه‌وتی خۆی بفرۆشێت، هه‌رێمیش پاره‌ی سیادی بۆ به‌غدا بنێرێته‌وه.
