وتهبێژی حكومهت روونكردنهوهیهك بڵاودهكاتهوه
دهقی روونكردنهوهكه:
لە رۆژنامە و هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ وتەبێژی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان وا بڵاوكراوەتەوە گوایە وتەبێژی فەرمیی حكومەتی هەرێم وتوویەتی هیچ ئومێدێك بۆ رێككەوتن لەگەڵ بەغدا نییە. لە كاتێكدا ئەو قسەیە هیچ بنەمایەكی بۆ نییە، هەروەها رایدەگەیەنین كە حكومەتی هەرێمی كوردستان باوەڕی بە دانوستان و لێكگەیشتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی لەگەڵ بەغدا هەیە.
راستە بەغدا پابەند نەبووە بە جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیەتی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دانوستان بەردەوامە و ئومێدەوارین بتوانین بە دیالۆگ كێشەكان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكەین.
سەفین دزەیی
وتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
خهندان
