پێشمەرگە بارەگاکانی داعش لەباشیک بەچڕی بۆردومان دەکات

پێشمەرگە بارەگاکانی داعش لەباشیک بەچڕی بۆردومان دەکات
تۆپخانەکانی هێزی پێشمەرگە، بەچڕی بنکە و بارەگاکانی چەکدارانی ڕێکخراوی توندڕەوی داعشیان لە میحوەری باشیک بۆردومان کرد و نزیکەی 5چەکداری ئەو ڕێکخراوە توندڕەوەیان کوشت.
سەرچاوەیەک لە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری باشیک ڕاگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە(19.7.2015)، تۆپخانەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە بەرزاییەکانی میحوەری باشیک بەچڕی بۆردومانی بنکە و بارەگاکانی چەکدارانی ڕێکخراوی توندڕەوی داعشیان لەنێو شارەدێی” باشیک” کرد.
ناوبراو زیاتر گوتی: “لەئەنجامی ئەو بۆردومانەچڕەی تۆپخانەکانی هێزی پێشمەرگە، نزیکەی 5چەکداری ڕێکخراوی توندڕەوی داعش کوژراون”.
شارەدێی باشیک 22کیلۆمەتر بەئاراستەی خۆرهەلاتی موسڵ دوورە و یەکێک لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەیی هەرێمی کوردستانە و ماوەی سالێک زیاترە چەکدارانی داعش دەستیان بەسەر ئەو شارەدێیە گرتووە.










باسنیوز
Top