توركمان: هیچ هێزێك ناتوانێت كورسیى كۆتاكان كه‌م بكاته‌وه
(مونا قه‌هوه‌چى) سه‌رۆكى فراكسیۆنى پێشكه‌وتووى توركمان له په‌رله‌مانى كوردستان به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند: "سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، تائێستا وه‌ڵامى داواكاریى پێكهاته‌كانى كوردستانى نه‌داوه‌ته‌وه و ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا گوتوویه‌تى، پشگیرى له پێكهاته‌كان ده‌كه‌ن.
(قه‌هوه‌چى) گویشتى: "به‌داخه‌وه تائێستا سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان وه‌ڵامى فه‌رمى ئه‌و پرۆژهیهیى نه‌داوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن گۆڕان و یه‌كێتییه‌وه ئاماده كرابوو بۆ لادانى كورسى كۆتاكان”.
گوتیشى: “ئێمه تێ ناگه‌ین بۆچى یه‌كێتى و گۆران هه‌وڵه‌كانیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كورسیى كۆتاكان ده‌ده‌ن، ئه‌ى بۆچى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بێ ده‌نگه، له‌به‌رانبه‌ر به‌و موئامهرهیهى به‌رانبه‌ر به كورسیى پێكهاته‌كان ده‌كرێت”.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پێشكه‌وتووى توركمان، جه‌ختی كرده‌وه كه، ''هیچ هێزێك ناتوانێت كورسیى كۆتاكان كه‌م بكاته‌وه و دواى جه‌ژنیش هه‌وڵه‌كانى خۆمان به چڕى ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و موئامهرهیهى به‌رامبه‌ر كورسیى كۆتاكان له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كرێت.''
KDP.
