كه‌مێك پێش ئێستا له هه‌ولێر ئۆتۆمبێلێكی جۆری (پڕادۆ) سووتا
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له رووداوه‌كه راگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 19ی ته‌موزی 2015 له ناحیه‌ی داره‌تووی باشوری رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر ئۆتۆمبێلێكی جۆری( پڕادۆ ) له نزیك بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌و ناحیه گڕی گرت و به‌ته‌واوه‌تی سوتا .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: ئه‌و رووداوه دووه‌م رووداوی سوتانی ئۆتۆمبێله كه له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا له هه‌مان شوێنی ناحیه‌ی داره‌توو رووده‌دا ، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: له هه‌ردوو روواوه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌ته‌وه ته‌نیا زیان به ئۆتۆمبێله‌كان گه‌یشتووه .
سه‌چاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ناحیه‌ی داره‌تو به یه‌كێك له ناحیه گه‌وره‌كان و نزیك له‌سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر داه‌نرێت، كه‌چی تائێستا بنكه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ی تێدا نییه، كاتێكیش رووداوێكی سوتان رووده‌دات به‌كاتێكی دره‌نگ ئۆتۆمبیلی ئاگر كۆژێنه‌وه ده‌گاته شوێنی رووداوه‌كه.
خه‌ندان
