جه‌بار یاوه‌ر: هیچ سه‌ربازگه‌یه‌ک به‌ناوی‌ ئازاد كردنی‌ موسڵ له‌كوردستان بوونی‌ نییه‌

جه‌بار یاوه‌ر: هیچ سه‌ربازگه‌یه‌ک به‌ناوی‌ ئازاد كردنی‌ موسڵ له‌كوردستان بوونی‌ نییه‌
ئه‌مینداری‌ گشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی‌ رزگاركردنی‌ موسڵ په‌یوه‌ندی‌ به‌ئێمه‌وه‌ نییه‌و هیچ سه‌ربازگه‌یه‌كیش له‌هه‌رێمی‌ كوردستان به‌و ناوه‌ بوونی‌ نییه‌.

له‌باره‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی‌ كه‌باس له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ سه‌ربازگه‌ی‌ ئازاد كردنی‌ موسڵ له‌هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ بۆبه‌غدا ده‌كه‌ن، جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری‌ گشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ راگه‌یاند: هیچ سه‌ربازگه‌یه‌ك له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌و ناوه‌ نییه‌ و گواستنه‌وه‌شی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ئێمه‌وه‌ نییه‌".

جه‌بار یاوه‌ر ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد" ته‌نیا شوێنێك هه‌یه‌ بۆمه‌شقی‌ پۆلیسی‌ موسڵ ئه‌ویش ده‌كه‌وێته‌ شارۆچكه‌ی‌ مه‌خور و ئێستاش مه‌شق له‌و شوێنه‌ به‌رده‌وامه‌".
















خه‌ندان
Top