جبه‌خانه‌یه‌كی دیكه‌ی داعش سوتێندرا
به‌رپرسی راگه‌یاندنی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك-دوبز (د.كه‌مال كه‌ركووكی) ده‌ڵێ، ئه‌مڕۆ له‌دووه‌مین رۆژی جه‌ژن له‌ده‌می پێشنیوه‌ڕۆدا رێك سه‌عات یازده‌و چل خولهك داعش لەقوتابخانەکەی گوندی گوبە و ده‌ورووبه‌ریدا دەستیان کرد بە هاویشتنی هاوه‌ن بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە قارەمانەکانی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووك لە سنووری لیوای (١٠)، به‌ڵام یه‌كڕاست پێشمەرگە قارەمانەکان لێیان هاتنە دەست و زۆر به‌چاكی وەڵامیان دانەوە و بێده‌نگیان كردن.
(كه‌ركووكی) ده‌یشڵێت، بە هه‌ماهه‌نگی نێوانی تیمی هەواڵگری و حەرەکاتی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک تواندرا فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لەسهعات یازدەو بیست خولەك بگەنە ئاسمانی پێکدادانەکان و له‌سه‌عات یەکیش بە چڕی تیرۆریستان بۆردومان كران و هه‌م چه‌كه‌كانیان تێكشكێندران، هه‌میش جبهخانهیشیان لێ سوتێندرا.
