پانتاییەكی گەورە لە دارستانەكانی پارێزگای ئیلام سوتاوە
بەگوتەی بەرپرسانی پارێزگای ئیلام ئاگركەوتنەوەكە دوای تێپەڕبوونی بیست و چوار كاتژمێر و سوتانی هەشت سەد دۆنم لەو دوو دارستانە كۆنتڕۆڵ كراوە.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئیرنای ئێران دوو كەس لە دانیشتوانی گوندی شاقەلەندەری سەروو توندو تیژی لە نێوانیاندا درووست بووە و لە ئەنجامدا یەكێكیان كوژراوە و بكوژەكەش خەرمانی كوژراوەكەی سوتاندووە.
هەر سەبارەت بە كێشەكانی سوتانی دارستانەكانی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی كوردستان، بەرپرسانی ناوچەكە ڕایانگەیاندووە كە دوو كەس سەبارەت بەم ئاگركەوتنەوە دەستگیر كراون.
مانگی رابردووش بە هەمان شێوە نزیكەی چوار سەد دۆنم لە دارستانەكانی پارێزگای ئیلام سووتا و هەر لە هەفتەی ڕابردووشدا سەدان دۆنمی تر لە دارستانەكانی ئاویەری پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان سوتا
