کوردستان باشووری کوردستان.. سبەی باران دەبارێت
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی گۆڕینی کەش و هەوا و پلەی گەرمی دەکات لە رۆژی شەممە 18-7-2015 و رادەگەیێنێت:" رۆژی شەممە دوای لاوازبوونی نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی، کاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی تورکیا کە بارستە هەوایەکی فێنک و شێداری لەگەڵدایە دەگاتە باشووری کوردستان، هاوکات سەنتەری پارێزگاکان ساماڵ دەبێت و ئەم کاریگەرییەش دەبێتە هۆی دابەزینی پلەکانی گەرما".
بەپێی پێشبینییەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی باشووری کوردستان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارینی باران هەیە بە شێوەی پچڕ پچڕ، ئەم بارودۆخەش تاوەکو 22-7-2015 بەردەوام دەبێت.
لە رۆژانی جەژندا پێشبینی کراوە کە رۆژی20-7-2015 نزمترین پلەی گەرمی تۆمار بکرێت، بەم شێوەیە.
هەولێر 38-39 پلە
سلێمانی 37-38 پلە
دهۆک 34-35 پلە
کەرکووک 40-41 پلە
هەڵەبجە 37-38 پلە
