دوو مامۆستا برینداربوون
له‌سه‌ر رێگای كه‌لار_ ده‌ربه‌ندیخان و نزیك سه‌یرانگای قوله‌به‌رز، ژن و پیاوێك كه هه‌ردووكیان مامۆستان به هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبیله‌كه‌یانه‌وه برینداربوون و باری ته‌ندروستی ژنه‌كه خراپه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناحیه‌ی پێباز به خه‌ندان_ی راگه‌یاند :" ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبیلێكی جۆری كیا، له نزیك سه‌یرانگای قوله‌به‌رز له سنووری ناحیه‌ی پێباز له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی كه‌لار_ ده‌ربه‌ندیخان، وه‌رگه‌ڕا".
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، شۆفێره‌كه و سه‌رنشینێك بریندار بوون، كه هه‌ردووكیان مامۆستان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، وتیشی :" باری ته‌ندروستی یه‌كێك له برینداره‌كان كه ئافره‌ته خراپه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كرا.
هه‌ردوو مامۆستاكه هاوسه‌ری یه‌كترن و خه‌ڵكی شاری كه‌لارن، له گوندی بانی خان سه‌ر به ناحیه‌ی پێباز ده‌وام ده‌كه‌ن.
