سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی میحوه‌ری مه‌خموور و گوێڕی كرد

سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی میحوه‌ری مه‌خموور و گوێڕی كرد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی (مەسعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بە مەبەستی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان و دەستخۆشیکردن لە سەرکەوتنەکان، سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی میحوه‌ری مه‌خموور و گوێڕی كرد.

(عەلی حوسێن)، بەرپرسی میحوەری مەخمووری هێزی پێشمەرگە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، "لەسەردانەکەی بۆ میحوەری مەخموور و گوێڕ، (سەرۆک بارزانی) سەردانی سەنگەرەکانی پێشەوەی بەرەی جەنگی کردووە بە مەبەستی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان و دەستخۆشیکردن لە سەرکەوتنەکان".
(عەلی حوسێن) گوتیشی "سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی خۆڕاگری هێزی پێشمەرگەی کردووە و لە نزیکیشەوە گوێی بۆ سەرجەم داواکارییەکان گرتووە".
Top