مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: ئومێده‌وارین ئه‌م جه‌ژنه ببێته هه‌وێنی پته‌وكردنی زیاتری یه‌كڕیزی و ته‌بایی لایه‌نه سیاسییه‌كان
ده‌قی په‌یامه‌كه:
به بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆز گه‌رمترین پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م موسڵمانانى كوردستان و عیراق و جیهان ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تى له كهسوكاروخانهوادهى شه‌هیده نه‌مره‌كانى سه‌نگه‌ره‌كانى داكۆكی و به‌رگرى له خاك و نیشتیمان، ئومێده‌وارین هه‌موو ساڵێك هه‌ر به خێروخۆشی و شادى بۆ هه‌موو لایه‌ك بگه‌ڕێته‌وه.
جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆز، كه بێگومان په‌یامى خۆشه‌ویستى و لێبوورده‌یی و برایه‌تییه بۆ گشت مرۆڤایه‌تى و موسڵمانان و نیشانه‌ى به‌خته‌وه‌رییه، هیوادارین ئه‌و بۆنه‌یه زیاتر هه‌وێنى هاوژیانى و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تى ته‌واوى پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌وارى و سه‌رجه‌م هاووڵاتیان بێت به هه‌موو چین و توێژه‌كانیانه‌وه و لهسهرتانسهرى كوردستان و عیراقدا.
ئاواته خوازین جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆز وه‌ك چۆن هه‌میشه په‌یامى خۆشی و شادى و ته‌بایی پێیه، ئاوهاش هه‌وێنى زیاتر پته‌وكردنى یه‌كڕیزی و ته‌بایی گشت لایه‌نه سیاسیه‌كان بێت به‌تایبه‌تى له‌و ههڵومهرجهى ئه‌مڕۆماندا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى شه‌ڕى داسه‌پاوى تیرۆریستان و چاره‌كردنى كێشه‌و گیروگرفته‌كان و هه‌نگاونان به‌ره‌و به‌دیهێنانى مافه‌كانمان و دابینكردنى دوارۆژێكى ئاسووده و به‌خته‌وه‌ر و دوور له ئێش و ئازار‌و دهردهسهریى بۆ گه‌له‌كه‌مان. جارێكى دیكه جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆز له هاووڵاتیان و كوردستانیانى خۆشه‌ویست پیرۆز بێت.
مه‌كته‌بى سیاسى
پارتىی دیمو‌كراتى كوردستان
