مه‌سروور بارزانی: ئومێده‌وارم جه‌ژنی ره‌مه‌زان هانده‌ر و هۆكارێك بێت بۆ پێكەوەسازان و پێكەوەهەڵكردن
ده‌قی په‌یامی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، پیرۆزبایی خۆم له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و كارمه‌ندانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆڵیس و موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م .
له خوای گه‌وره داواكارم ڕۆژو و عیباده‌تی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانی له هه‌موو موسڵمانان قبوڵ كردبێت و گیانی هه‌موو ئه‌و قاره‌مانانه بپارێزێت كه له سه‌نگه‌ری به‌رگری كردن دان دژ به تیرۆریستانی داعش و شه‌هیده‌كان به به‌هه‌شت شاد بكات و شیفای برینداره‌كان بدات.
ئومێده‌وارم ئه‌م جه‌ژنه هانده‌ر و هۆكارێك بێت بۆ قوڵتركردنه‌وه‌ی پێكەوەژیانى ئاشتیانه‌ی نێوان گه‌لان ، پێكەوەسازان و پێكەوەهەڵكردن له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتیان و به‌دیهێنانی ده‌سكه‌وتی زیاتر بۆ گه‌له‌كه‌مان و پتەوتر كردنی گیانی برایەتی و هاوكاری له نێوان ته‌واوی هێز و لایه‌نه‌كان له كوردستان، هه‌روه‌ها سەرەتای کۆتاییهاتنی توندوتیژی و شەڕ و ناخۆشی بێت لە ناوچەکەدا.
مه‌سروور بارزانی
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
