موژده‌یه‌ك بۆ قوتابیانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی

موژده‌یه‌ك بۆ قوتابیانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی
ئەو قوتابی و خوێندکارانەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لقەکانی (زانستی و وێژەیی) کە وەک یەکەم ساڵ بەشداری تاقیکردنەوەکانی ساڵی خوێندنی (٢٠١٣ ـ ٢٠١٤)ی زایینییان کردبوو و دەرنەچووبوون بۆ ئەمساڵ تاقیكردنه‌وه‌یان كردووه‌ و دەرچوون،به‌خشینی نمره‌ ده‌یانگرێته‌وه‌.

به‌ بڕیاری ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئه‌و قوتابیانه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م ساڵ به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی ساڵی خوێندنی (٢٠١٣ ، ٢٠١٤) كردبوو ده‌رنه‌چوون بە ساڵی نەکەوتن (عدم رسوب) ھەژمار کراوە، بۆیە بە پێی خاڵی سێیەمـی رێبەری قوتابی/ خوێندکارانی ساڵی (٢٠١٤ ـ، ٢٠١٥)، دەرچووانی ھەردوو لقەکە بۆ ئەمساڵ ڕێنماییەکانی (بەخشینی نمرە) دەیانگرێتەوە.
Top