له‌ورۆژانه‌دا كاره‌با ده‌بێته‌ 20 سه‌عات

 	 له‌ورۆژانه‌دا كاره‌با ده‌بێته‌ 20 سه‌عات
بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای ھەرێمی کوردستان دەڵێ، ئەم جەژنی ڕەمەزانە، بە گوێرەی بەرنامە، ڕۆژانە ٢٠ سه‌عات کارەبا دەدرێتە خەڵک.

(ئومێد ئەحمەد) بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئێستا بە گوێره‌ی بەرنامە، هەموو ڕۆژێ ١٨ سه‌عات کارەبای نیشتمانی دەدرێتە خەڵک؛ بڕیارە لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا بکرێتە ٢٠ سەعات."
(ئومێد ئەحمەد) گوتیشی، خۆی خەڵک لە جەژناندا کارەبا کەمتر سەرف دەکەن، ئەم جەژنەی ئەمساڵیش گەرماکە تۆزێک دەشکێت، ئیتر بەو بۆنەوە پێمان دەکرێت دوو سەعات کارەبای زیاتر بدەین.
Top