سامانه سروشتییه‌كان به داتا بڕی ئه‌و به‌نزینه‌ی ڕاگه‌یاند كه پارێزگای سلێمانی وه‌ری ده‌گرێت
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یاننامه‌یه‌كی دەربارهی به‌نزینی پارێزگای سلێمانی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند، پارێزگای سلێمانی له‌جیاتی به‌ڕێژه‌ی سهدا٣١.٧٤ به‌نزین وه‌ربگرێت، سەدا٦٥.٣٥ـی وه‌رگرتووه، كاتی ئێستا له‌به‌ر ئه‌م بارودۆخه‌ی كه كوردستان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، وه‌زاره‌ت ته‌نیا ئه‌وه‌ی له توانادایه و له‌به‌ر ئه‌وه هانی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌دات بۆ دابینكردنی بڕی به‌نزین.
له به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ڕایگه‌یاندووه، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاره‌كان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و میدیاكان باسیان له نایه‌كسانی له دابه‌شكردنی بڕی پێویستی به‌نزین كردووه له پارێزگای سلێمانیدا، به‌بێ هیچ زانیاری و به‌ڵگه‌یه‌ك، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان تاوانبار ده‌كه‌ن به ناعه‌داله‌تی له دابه‌شكردنی بڕی به‌نزینی پێویست بۆ پارێزگای سلێمانی! ئێمه‌ش به پێویستمان زانی ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڕێزانه و ڕای گشتی بڵاو بكه‌ینه‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، هه‌ر به‌ڕێزێك لێدوانێك دەدات یان به‌دوای ئه‌م بابهتانەدا دەچێت باشتر وایه هەماهەنگییەک له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تدا با ڕاستییهکەی لێ تێکەڵ نەبێت و، خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان بێت نەک لێ چەواشە ببێت.
