پۆلیسی هه‌ولێر: په‌رله‌مانتاران پێویستیان به‌ چه‌ك نییه‌ و ژیانیان پارێزراوه‌

پۆلیسی هه‌ولێر: په‌رله‌مانتاران پێویستیان به‌ چه‌ك نییه‌ و ژیانیان پارێزراوه‌
له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو له‌ به‌شێك له‌ میدیاكان وا بلاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی پارله‌مان هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره‌ و سه‌رۆكایه‌تی پارله‌مانی كوردستانیش بڕیاریداوه‌ به‌ دابین كردنی ده‌مانجه‌ و كلاشینكۆف بۆ پاراستنی گیانی ئه‌ندامانی پارله‌مان سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی فراكسیۆنی زه‌رد له‌ پارله‌مانی كوردستان ئه‌و ده‌نگویانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌ندامانی پارله‌مان هه‌بیت و ئه‌و چه‌ك و كلاشینكوفانه‌شی ره‌تكرده‌وه‌ .

ئه‌مرۆ عبدالخالق ته‌لعه‌ت به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ته‌نها بۆ تێكدانی باروودۆخی ئه‌منی شاری هه‌ولێره‌و له‌ راستیه‌وه‌ دووره‌و هه‌موو ئه‌ندامانی پارله‌مان به‌ ئازادانه‌ لێدوانی خویان ده‌ده‌ن و تا ئێستاش كه‌سیان بانگ نه‌كراونه‌ته‌ به‌رده‌م دادگاو هیچ دۆسیه‌یه‌كیش لای ئێمه‌ تۆمار نه‌كراوه‌ .
Top