ناوه‌ران.. مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی داعش بۆردومان ده‌كرێن
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: كاتژمێر 2 ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه(15- 4 -2015) به‌له‌به‌رچاوگرتنی زانیاری وردی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان زیاتر له چوار جار مۆڵگه و باره‌گاكانی چه‌كدارانی داعشیان له گوندی”خورساباد” له میحوه‌ری ناوه‌ران بۆردومان كرد و بۆردومانه‌كانیش تاوه‌كو كاتژمێر (2:45) به‌رده‌وامی هه‌بوو”.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه دراوه به‌ئه‌وه‌ی كه به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ده‌ست هه‌واڵگری و فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی پێشمه‌رگه زێره‌ڤانی كه‌وتوون له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانانه‌دا داعش زیانێكی گه‌وره‌ی پێگه‌یشتووه، جگه له خاپووربوونی مۆلگه‌كانیان ژماره‌یه‌ك چه‌كداریشیان كوژراون ، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا زانیاری ته‌واو سه‌باره‌ت به ژماره‌ی كوژراوه‌كانیان به‌رده‌ست نیه.
باس‌نیوز
