ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی یەوە
ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:-
سه‌باره‌ت به موچه‌ى خانه‌نشینانى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى ئه‌مڕۆ هاوكات له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى موچه‌ى یه‌كه‌ى پاسه‌وانیى سه‌ر به فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى، پڕوپاگه‌نده‌ى ئه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه، گوایه موچه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى و یه‌كه‌ى پاسه‌وانیى كه‌مكراوه‌ته‌وه، ئێمه لێره‌وه رایدهگهیهنیین كه مووچه‌ى هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه‌م نه‌كراوه‌ته‌وه و وه‌كو خۆى موچه دابه‌شكراوه، ته‌نیا ئه‌و پێشمه‌رگه دڵسۆزانه‌ى راژه‌یان كۆتایى هاتووه و به گوێره‌ى یاسایى خانه‌نشینى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى خانه‌نشین كراوون، بڕى پاره‌ى ته‌رخانكراو بۆ خواردن كه 205 هه‌زار دینارى عێراقییه له‌سه‌ر موچه‌ى خانه‌نشینییه‌كه‌یان بڕاوه. سه‌باره‌ت به مووچه‌ى شه‌هیدانیش رایدهگهیهنیین كه موچه‌ى هیچ شه‌هیدێك كه‌م نه‌كراوه‌ته‌وه و به پێچه‌وانه‌وه ئێمه وه‌ك فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین مووچه‌ى شه‌هیدانى پێشمه‌رگه زیاتر بكرێت.
راگه‌یاندنى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى – هه‌ولێر
14-7-2015
باس‌نیوز
