په‌رله‌مان روونكردنه‌وه له‌سه‌ر دابینكردنی چه‌ك، ده‌دات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان له باره‌ی كڕین و دابینكردنی چه‌ك بۆ پاسه‌وانه‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت كه له‌م ماوه‌یه‌دا به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هه‌ندیك له په‌رله‌مانتاران هه‌ڕه‌شه‌یان ئاراسته كراوه .
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا، هاتووه "بڕیاری داواكردنی چه‌ك بۆ پاسه‌وانه‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، بڕیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستانه و تایبه‌ته به دابینكردنی چه‌ك بۆ پاسه‌وانه‌كانی ئه‌ندامان نه‌ك بۆ په‌رله‌مانتاران".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌درێت، كه "ئه‌م چه‌كانه‌ی داواكراون ده‌بنه موڵكی په‌رله‌مان، نه‌ك موڵكی پاسه‌وانه‌كان و له‌گه‌ڵ كۆتایی هه‌ر خولێكی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیدا ته‌سلیم به به‌شی پاسه‌وانی په‌رله‌مان ده‌كرێنه‌وه".
ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه:
روونكردنه‌وه له راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ رای گشتی
بڕیاری داواكردنی چه‌ك بۆ پاسه‌وانه‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، بڕیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستانه و تایبه‌ته به دابینكردنی چه‌ك بۆ پاسه‌وانه‌كانی ئه‌ندامان نه‌ك بۆ په‌رله‌مانتاران، ئه‌م پاسه‌وانانه به بڕیاری یاسایی له‌سه‌ر میلاكی وه‌اره‌تی ناوخۆ دامه‌زراون، به‌پێی یاسا هه‌ر په‌رله‌مانتارێك سێ پاسه‌وانی هه‌یه، بۆیه پێویستبوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ چه‌كی پێویستییان بۆ دابین بكات، به‌ڵام نه‌یكردووه، بۆیه به نووسراو داوا له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه كه كلاشینكۆف و ده‌مانچه‌یه‌ك بۆ پاسه‌وانه‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان دابین بكه‌ن، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان داوا ده‌كات به زووترین كات ئه‌و چه‌كانه دابینبكرێت و به تایبه‌ت كه له‌م ماوه‌یه‌دا به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هه‌ندیك له په‌رله‌مانتاران هه‌ره‌شه‌یان ئاراسته كراوه.
ئه‌م چه‌كانه‌ی داواكراون ده‌بنه موڵكی په‌رله‌مان، نه‌ك موڵكی پاسه‌وانه‌كان و له‌گه‌ڵ كۆتایی هه‌ر خولێكی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیدا ته‌سلیم به به‌شی پاسه‌وانی په‌رله‌مان ده‌كرێته‌وه، له‌سه‌ر داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانیش پێویسته پارێزگاری له گیان و ئه‌منیه‌تی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندنی په‌رله‌مان
2015/7/14
