له شاری هه‌ولێر باندێكی دزینی ئۆتۆمبێل ده‌ستگیركرا، كه له‌مانگی ره‌مه‌زاندا كاری دزینی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانیان ئه‌نجامداوه. كاروان خۆشناو وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند كه باندێكی ترسناكی گه‌وره‌ی دزینی ئۆتۆمبێل له‌شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركراوه، كه له‌م مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا كاری دزینی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانیان ئه‌نجام داوه. كاروان خۆشناو نووسیویه‌تی: "سبه‌ینێ 15-7-2015 به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ورده‌كاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و بانده ئاشكرا ده‌كات". ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر پلان و رێنماییه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر بۆ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز ده‌خاته‌ڕوو.