زێره‌ڤانی ده‌نگۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و شه‌هیدانی پێشمه‌رگه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانییه‌وه سه‌باره‌ت به مووچه‌ى خانه‌نشینانى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى:
ئه‌مڕۆ هاوكات له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى مووچه‌ى یه‌كه‌ى پاسه‌وانیى سه‌ر به فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى، پڕوپاگه‌نده‌ى ئه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه، گوایه مووچه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى و یه‌كه‌ى پاسه‌وانیى كه‌م كراوه‌ته‌وه، ئێمه لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه مووچه‌ى هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه‌م نه‌كراوه‌ته‌وه و وه‌كو خۆى مووچه دابه‌ش كراوه، ته‌نیا ئه‌و پێشمه‌رگه دڵسۆزانه‌ى راژه‌یان كۆتایى هاتووه و به گوێره‌ى یاسای خانه‌نشینى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى خانه‌نشین كراون، بڕى پاره‌ى ته‌رخانكراو بۆ خواردن كه 205 هه‌زار دینارى عێراقییه له‌سه‌ر مووچه‌ى خانه‌نشینییه‌كه‌یان بڕاوه.
سه‌باره‌ت به مووچه‌ى شه‌هیدانیش رایده‌گه‌یه‌نین كه مووچه‌ى هیچ شه‌هیدێك كه‌م نه‌كراوه‌ته‌وه و، به پێچه‌وانه‌وه ئێمه وه‌ك فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین مووچه‌ى شه‌هیدانى پێشمه‌رگه زیاتر بكرێت.
راگه‌یاندنى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى
هه‌ولێر
14-7-2015
