پێشمه‌رگه ئاگربارانی داعشی له میحوه‌رى خازر كرد و زیانێكی زۆریان پێگه‌یاند
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی عه‌قید دڵشاد مه‌ولوود ڕاگه‌یاند؛ سه‌ر له به‌یانیی ئه‌مرۆ هێزه‌كانی زێره‌ڤانی به چه‌كی قورس و به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، چه‌ند مۆڵگه‌یه‌ك و ئۆتۆمبێلێك كه چه‌كی دۆشكه‌ی له‌سه‌ر جێگیركرابوو، له 2 گوند‌ی میحوه‌ری خازر بۆردمانكران و له‌نێو بران.
هه‌روه‌ها گوتی، پێگه ته‌كتیكییه‌كانی تیرۆریستان له گوند‌ی به‌ده‌نه و زاره خاتووی سه‌ر به میحوه‌ری خازر به‌چاكی ئامانجه‌كانیان پێكرا و ئۆتۆمبێل و مۆڵگه‌كانیان خاپوور كران و زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردمانانه تیرۆریستان له‌و 2 گونده زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه و له حاڵه‌تی بێهێزی و بێتواناییدان.
