سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان به نوسراوێكی ره‌سمی داوای له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كردووه كه 111 كلاشینكۆق و 111 ده‌مانچه وه‌ك ئیمتیاز بنێرن بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانانی كوردستان، ئه‌م دوایه كه پێده‌چێت سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاگادار بێت، به‌هاكه‌ی ده‌كاته نزیكه‌ی نێو ملێۆن دۆلار، له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ئومێد خۆشناو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌م هه‌وڵه‌ی سه‌ركۆنه كرد و به‌گه‌نده‌ڵی وه‌سفی كرد و رایگه‌یاند كه هه‌ر 38 ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌م ره‌تده‌كه‌نه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه بۆ به‌ره‌كانی شهر گرنگترن، له‌مه‌ش زیاتر داوای كرد ، ده‌مانچه‌كان بكرێنه دیاری ببۆ ئه‌و پێشمه‌رگه بریندارانه‌ی به‌شێكی جه‌سته‌یان له به‌ره‌كانی شه‌ری داعش له ده‌ست داوه