پێشمه‌رگه ئاگربارانی داعشى كرد و زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وت
بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی عەقید (دڵشاد مەولوود) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند:سه‌عات 3:30 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م هێزه‌كانی زێره‌ڤانی به چه‌كی قورس و به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، چه‌ند مۆڵگه‌یه‌ك و ئۆتۆمبێلێك كه چه‌كی دۆشكه‌ی له‌سه‌ر جێگیركرابوو، له 2 گوند‌ی میحوه‌ری خازر بۆردمانكران و له‌نێو بران.
هه‌روه‌ها گوتی، پێگه ته‌كتیكییه‌كانی تیرۆریستان له گوند‌ی به‌ده‌نه و زاره خاتووی سه‌ر به میحوه‌ری خازر به‌چاكی ئامانجه‌كانیان پێكرا و ئۆتۆمبێل و مۆڵگه‌كانیان خاپوور كران و زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردمانانه تیرۆریستان له‌و 2 گونده زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه و له حاڵه‌تی بێهێزی و بێتواناییدان.
KDP.info
