روونكردنه‌وه‌ی ليژنه‌ی باڵای فه‌توا له‌سه‌ر پێكه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی نوێژی هه‌ینی‌و نوێژی جه‌ژن
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا هاتووە ، لیژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌پێی ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ هه‌ردوو نوێژی هه‌ینی‌و نوێژی جه‌ژن ده‌كه‌ونه یه‌ك رۆژ، ده‌نگۆیه‌ك له ناو موسڵمانان بڵاوبۆته‌وه، به‌وه‌ی ته‌نها یه‌كێكیان واجبه‌و، ئه‌وه‌ی دووه‌م سووننه‌ته".
ده‌شڵێت:له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته زانایانی فیقهی ئیسلامی دوو رایان هه‌یه، به‌پێی ئیمامی ئه‌حمه‌د ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌شداری نوێژی جه‌ژنی كرد، له‌سه‌ری واجب نییه به‌شداری نوێژی هه‌ینی بكات، به‌ڵام بۆی دروسته‌و، ده‌توانێ هه‌ردووكیان ئه‌نجام بدات‌و، خێریشی پتره، ته‌نها ئیمام نه‌بێت، ئه‌و ده‌بێت نوێژی هه‌ینی بكات، به‌ڵام رای جمهوری زانایانی ئیسلام به‌تایبه‌تی هه‌رسێ مه‌زه‌بی (حه‌نه‌فی و شافیعی و مالیكی) پێیان وایه، به هیچ شێوه‌یه‌ك نوێژی جه‌ژن شوێنی نوێژی هه‌ینی ناگرێته‌وه‌و، چونكه هه‌ر یه‌كێكیان خواپه‌رستییه‌كی سه‌ربه‌خۆیه، بۆیه ده‌بێ موسڵمانان نوێژی هه‌ینی ئه‌نجام بده‌ن، پێشیان وایه ئه‌و فهرمودانهی، هاتوونه، كه رێگه‌یانداوه به‌وه‌ی به‌شداری نوێژی هه‌ینی نه‌كه‌ن،
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه..
به‌ناوی خوای گه‌وره ومیهرهبان
به‌پێی ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ هه‌ردوو نوێژی هه‌ینی‌و نوێژی جه‌ژن ده‌كه‌ونه یه‌ك رۆژ، ده‌نگۆیه‌ك له ناو موسڵمانان بڵاوبۆته‌وه، به‌وه‌ی ته‌نها یه‌كێكیان واجبه‌و، ئه‌وه‌ی دووه‌م سووننه‌ته.
بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته، زانایانی فیقهی ئیسلامی دوو رایان هه‌یه، رایێكیان كه رای ئیمامی ئه‌حمه‌ده، پێی وایه ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌شداری نوێژی جه‌ژنی كرد، له‌سه‌ری واجب نییه به‌شداری نوێژی هه‌ینی بكات، به‌ڵام بۆی دروسته‌و، ده‌توانێ هه‌ردووكیان ئه‌نجام بدات‌و، خێریشی پتره، ته‌نها ئیمام نه‌بێت، ئه‌و ده‌بێت نوێژی هه‌ینی بكات، تا ئه‌وانه‌ی به‌شداری نوێژی جه‌ژنییان نه‌كردووه، یان حه‌ز ده‌كه‌ن جومعه بكه‌ن، بتوانن به‌شداری بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش پشتی به كۆمه‌ڵێك فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت به‌ستووه.
به‌ڵام رای جمهوری زانایانی ئیسلام به‌تایبه‌تی هه‌رسێ مه‌زه‌بی (حهنهفیو شافیعی‌و مالیكی) پێیان وایه، به هیچ شێوه‌یه‌ك نوێژی جه‌ژن شوێنی نوێژی هه‌ینی ناگرێته‌وه‌و، چونكه هه‌ر یه‌كێكیان خواپه‌رستییه‌كی سه‌ربه‌خۆیه، بۆیه ده‌بێ موسڵمانان نوێژی هه‌ینی ئه‌نجام بده‌ن، پێشیان وایه ئه‌و فهرمودانهی، هاتوونه، كه رێگه‌یانداوه به‌وه‌ی به‌شداری نوێژی هه‌ینی نه‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نینه، به‌ڵكو تایبه‌تن به‌و گوند‌و شوێنه دوورانه‌ی مزگه‌وتیان نییه، یان وتاری هه‌ینیان نییه، بۆ ئه‌وان رێگه دراوه، دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری نوێژی جه‌ژنیان كرد، نوێژی نیوه‌ڕۆ بكهنو، به‌شداری نوێژی هه‌ینی نه‌كه‌ن.
بۆیه پێویسته به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه نه‌كرێته مایه‌ی ده‌نگه دهنگو فیتنه‌و قسه‌و قسهلۆكو دروستكردنی رارایی و كێشه نانه‌وه له ناو موسڵمانان، باشتر وایه موسڵمانان بۆ ده‌رچوون له خیلاف‌و را جیاوازی، به‌شداری نوێژی هه‌ینی بكه‌ن، چونكه ئه‌و كاتی له جیاتی پهناربردن بۆ روخسه‌ت، ده‌ستگرتنه به عهزیمهتو رۆییشتنه له‌سه‌ر رای زۆرینه‌ی زانایانی فیقهی ئیسلامی، له خیلافیش چوونه‌ته ده‌ر.
لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان
خه‌ندان
