په‌رله‌مانتارانی HDP: هه‌ر گۆڕانێك له پۆسته‌كه‌ی بارزانی، ڕاگرتنی هه‌نگاوه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستانه
له‌م باره‌یه‌وه ده‌نگیر میر محه‌مه‌د فورات په‌رله‌مانتاری شاری مێرسین له پارتی دیموكراتی گه‌لان (HDP)، بۆ گوتی: دیداری بارزانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكێكی نوێ بێت، ئه‌وه ئه‌و قۆناغه ده‌ڕوات و دۆخێكی نوێ دێته ئاراوه“.
گوتیشی: ”مه‌سعود بارزانی كه‌سایه‌تییه‌كی سیمبوڵیه و كاتێك مرۆڤ باسی دیرۆكی كوردی ده‌كات، یه‌كێك له‌و ناوانه‌ی دێته بیری (بارزانی)یه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌و قۆناغه گه‌یشتووه‌ته ئێره ئه‌وه هه‌مووی ڕه‌نجی مه‌سعود بارزانییه و له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا حه‌تمه‌ن ویلایه‌ته‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت“.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئێستا كه باسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كرێت و جگه له‌وه‌ش شه‌ڕی داعش هه‌یه، ئه‌وه هه‌ر گۆڕانێك له‌و پۆسته له به‌رژه‌وه‌ندیی داعش ده‌بێت، گوتیشی: ”مرۆڤ ناتوانێ بیر له بابه‌تێكی وا بكاته‌وه كه بارزانی له‌م قۆناغه‌دا بێ ئه‌رك بێت“.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه به بڕوای ئه‌وان لادانی بارزانی ده‌بێته گه‌وره‌ترین نه‌كسه له مێژووی ڕزگاریخوازیی كوردستان له‌م قۆناغه‌دا.
لای خۆیه‌وه، ئاده‌م ئۆز جانه‌ر، په‌رله‌مانتاری HDP له شاری وان و سه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كوردان له باكوری كوردستان، ڕای گه‌یاند: بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی كورد چی باش بێت ده‌بێت كورد ئه‌و بڕیاره بدات، گوتی: ”له‌كاتێكدا كه هه‌رێمی كوردستان له قۆناغێكی ناخۆشدایه و شه‌ڕی داعش هه‌یه، داواكارم ویلایه‌تی مه‌سعود بارزانی به‌رده‌وامیی هه‌بێت“.
گوتیشی: ئه‌و كه‌سه‌ی كه بتوانێ له‌ناو كورد، یه‌كێتی و یه‌كڕیزی دروست بكات، كاك مه‌سعوده و هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه ئێمه له سیاسه‌تی بارزانی ڕازین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كورد ئێستا پێویستی به ڕێككه‌وتن و یه‌كڕیزی هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه به‌رده‌وامیی مانه‌وه‌ی بارزانی له پۆسته‌كه‌ی به گرنگ ده‌زانن.
په‌یوه‌ست به‌م باسه، محەمەد جه‌لاده‌ت گایداڵی، په‌رله‌مانتاری HDP له شاری بدلیس، گوتی: من پێم وایه سه‌رده‌مێكی دیكه‌ش بارزانی ببێته‌وه به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌وه‌ش كورد له ئه‌زموونی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌وان سوودی زیاتر وه‌رده‌گرێت، چونكه بارزانی كه‌سایه‌تییه‌كه له بنه‌ماڵه‌یه‌كی شۆڕشگێڕه و ڕه‌نجی زۆریان داوه بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، جگه له‌وه‌ش بارزانی له سیسته‌م و سیاسه‌ته‌كه‌ی باشووری كوردستان باش تێگه‌یشتووه و توانیویه‌تی هاوسه‌نگیش دروست بكات“.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، له‌م قۆناغه‌ی ئێستا كه‌سێكی دیكه شوێنی ئه‌وان بگرێته‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه زیانی هه‌بی، گوتی: ”له‌م دۆخه ئاڵۆزه‌دا ده‌بێ بارزانی بمێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌كان له شوێنی خۆیان بن، چونكه كورد پێویستی به كه‌سێكی خاوه‌ن ئه‌زموونه كه به بڕوای من ئێستا بارزانییه“.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌و ناڵێ ناتوانرێ شوێنه‌كه‌ی به كه‌سی دیكه پڕ بكرێته‌وه، به‌ڵام بۆ ئێستا بارزانی پێویسته.
لای خۆیه‌وه‌ش ئیمام تاشجئه‌ر، په‌رله‌مانتاری دیاربه‌كر له HDP، هێمای بۆ ئه‌وه كرد، كه بارزانی كه‌سێكه له‌ناو باشووری كوردستان قسه‌كانی ده‌توانێ تێپه‌ڕێت، گوتی: ”من پێم وایه مانه‌وه‌ی بارزانی سوودی زۆری ده‌بێت بۆ كوردستان، به‌تایبه‌تی ئێستا“.
راشی گه‌یاند، ئه‌ركی بارزانی هێشته ته‌واو نه‌بووه و كوردستان تاوه‌كو ئێستا چوار پارچه‌یه و ده‌وڵه‌تی نییه، جگه له‌وه‌ش بارزانی بۆ باشووری كوردستان له توانایدایه هێزه‌كان یه‌ك بخات، گوتیشی: ”به بڕوای من بۆ ئه‌وه‌ش جگه له بارزانی كه‌س نانوانێ ئه‌و ئه‌ركه جێبه‌جێ بكات، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت ئه‌و قۆناغه‌ی ئێستا كه باشووری كوردستان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌ڕوات، بارزانی له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه“.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له‌ناو یه‌كێتی و گۆڕانیش جیاوازی له فكردا هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، دواجار هه‌مووان ده‌زانن كه بارزانی بۆ ئه‌و قۆناغه گرنگه، گوتی: ”ته‌نانه‌ت من خۆم ناتوانم بێ بارزانی بیر له سیاسه‌تی كوردستان بكه‌مه‌وه“.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه كوردستان ئێستا له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به یه‌كڕیزی هه‌یه، ئه‌و یه‌كڕیزیه‌ش ته‌نیا له‌سه‌ر ده‌ستی بارزانی دروست ده‌بێت.
هاوكات سه‌هه‌ر ئه‌كچنار، په‌رله‌مانتاری HDP له شاری ئه‌رزڕوم، ڕای گه‌یاند، ده‌بێت خه‌ڵكی باشووری كوردستان ڕێز له هه‌ڵبژارده‌ی خه‌ڵك بگرن، گوتی: ”ده‌بێت سه‌ربه‌خۆیی ببێته گه‌وره‌ترین پرس بۆ باشووری كوردستان، چونكه هه‌رێمی كوردستان ئێستا به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌چێت، ئه‌وه‌ش پێویستی به سه‌رۆكێكه كه بتوانێ نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌و ئیراده‌یه‌ی ده‌وڵه‌ت بكات، بارزانی له باشووری كوردستان بووه‌ته خاوه‌نی ئه‌و ئیراده‌یه و ئه‌وه چه‌ند ساڵێكه خه‌باتێكی جدی و چڕی ده‌ست پێكردووه، له‌به‌رئه‌وه به‌رده‌وامیان له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كانه بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
باس‌نیوز
