ئه‌دهه‌م بارزانی: زۆر گرنگه له ههلو و مه‌رجێكی مێژوویی وه‌هادا كوردستان سه‌رۆكێكی به‌هێزی هه‌بێت
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه ( ئه‌دهه‌م بارزانی) دوای پێشه‌كیه‌ك سه‌باره‌ت به باردوخۆی ئێستا هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان چه‌ند خاڵێكی وه‌كو پێشنیار خستووه‌ته به‌رده‌م لایه‌نه‌كان ڕای گشتی و ڕای خۆیشی له‌مباره‌یه‌وه ئاشكرا كردووه ، له‌یه‌كێك له‌خاڵه‌كانی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره هاتووه” من له‌مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نگری ده‌نگدانی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌رم و دڵنیاشم دیموكراسی به وه‌كاله‌ت به‌باشی نوێنه‌رایه‌تی ڕاو ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان ناكات”.
له‌یه‌كێك له خاڵه‌كانی به‌یاننامه‌كه‌یدا ” ئه‌دهه‌م بارزانی” نووسیویه‌تی: “كورد له هه‌موو پارچهكهكانی كوردستان به‌و هه‌رێمه‌ی باشووریشه‌وه له قۆناغی رزگاری نیشتمانیدایه، هیچ هێز و یاسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڵێن و مسۆگه‌ری پارێزگاری و ده‌ربازكردنی له‌و قۆناغه‌ی پێ نه‌داوه.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یدا ناوبراو ئاماژه‌ی داوه به ئه‌وه‌ی كه زۆر گرنگه له ههلو و مه‌رجێكی مێژوویی وه‌هادا كوردستان سه‌رۆكێكی به‌هێزی هه‌بێت له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌م پۆست و پێگه‌یه كه شانسی هه‌موو گه‌لانی ژێر ده‌ست بووه له برینی قۆناغی رزگاری نیشتمانی له كورد بسه‌ندرێته‌وه و بێ ده‌سه‌ڵات بكرێ.
باسنيوز
