دێلی تەلهگراف: هیلاری كلینتۆن هەرەسى به عێراق هێنا
دیپلۆماتكاری ناوبراو لە كتێبێكدا كە تازە بڵاوی كردووەتەوە ئاماژە بەوە دەكات: كلینتۆن سەرشێتە كاتێك پاش هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2010هانی تایەفەگەری دا لە عێراق.
روونیشی كردووەتەوە كە “كلینتۆن” كاتێك خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمەریكا كاندید كرد بۆ ئەوە بوو گوشار بخاتە سەر ئۆباما هێزەكانی ئەمەریكا لە عێرق بكێشێتەوە لەو بڕوایەی كە ئەو وڵاتە بە تەنیا ناتوانێت كاروباری سیاسی خۆی بەڕێوە ببات، هەر ئەوەیش رووی دا كاتێك نەتوانرا ئاشتەواییەكی راستەقینە لەنێوان لایەنە ناكۆكەكاندا لە عێراق بەدی بێت.
كتێبەكە زانیاری لەبارەی هۆیەكانی كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكای تێدا باسكراوەو دەڵێت: “واشنتۆن بوو رێگاى بۆ “نوری مالیكی” خۆشكرد بۆ دووەمین جار ببێتەوە سەرۆك وەزیران.
كتێبەكە باسی ئەوەش دەكات: “جۆ بایدن”جێگرى سهركۆى ئهمهریكا، زۆر بایەخی بەو ئاڵۆزییە سیاسییانە نەدەدا لە عێراق هەبوون و گوێیشی بەو شەڕە ناوخۆییە نەدەدا كە لەنێوان هەردوو تایەفەی ئەو وڵاتەدا هەیەو بە گرژییەكانی نێوان ئیرلەندە و بریتانیای دەچوێنێت.
باسنيوز
