نووسینگەی سەرۆك بارزانی تەلەفۆن بۆ یەکەمەکەی ھەڵەبجە دەکەن

نووسینگەی سەرۆك بارزانی تەلەفۆن بۆ یەکەمەکەی ھەڵەبجە دەکەن
دوای ئەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 و 9ـی بنەڕەتی ڕاگەیەندرا و کچە قوتابییەکی ھەڵەبجەییەیی بەناوی (دوونیا وەسفی) لە بەشی زانستیدا بووە یەکەمی ھەرێمی کوردستان ، نووسینگەی مسعوود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیوەندی بەو کچەی ھەڵەبجەوە دەکات و دەستخۆشی لێ دەکات.

ھەڵگورد وەسفی ، برای دوونیا ڕاگەیاند:دوای ئەوەی ، کە دوونیای خوشکم لە بەشی زاستیدا بوو بە یەکەمی ھەرێمی کوردستان ، نووسینگەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیوەندی پێوە کردو بەناوی سەرۆکی ھەرێمەوە دەستخۆشی سەرکەوتنەکەی لێکرد”.

هەڵگورد ئاماژەی بەوەشدا، وێڕای پیرۆزباییکردنی گەرم ، ”بەناوی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە بە دوونیای خوشکمیان گوت ، شانازیت پێوەدەکەین بۆ ئەو سەرکەوتنەی ، کە بە دەستتھێناوە و ھیوای سەرکەوتنیشت بۆ دەخوازین”.

ڕۆژی هەینی 10ـی تەمموز، وەزارەتی پەروەدەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 و 9ـی بنەڕەتی ڕاگەیاند و تێیدا دەرکەوت، کە کچە قوتابییەکی ھەڵەبجە بەناوی (دوونیاوەسفی) لە بەشی زانستیدا بووە یەکەمی ھەرێمی کوردستان.



























باسنيوز
Top