باکووری کوردستان.. 45 داعش دەستگیردەکرێن

باکووری کوردستان.. 45 داعش دەستگیردەکرێن
لە باکووری کوردستان، پۆلیس 45 کەس بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ چوونە نێو خاکی رۆژئاوای کوردستان و سوریا و پەیوەندیکردن بە رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، دەستگیردەکات.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی دۆغانی تورکی، 25 کەس، کە زۆرینەیان خەڵکی تاجیکستانن، ویستوویانە بچنە نێو داعش، بەڵام لە رۆژی یەکشەممە 12ـی تەمموزی 2015 لە شاری غازی عەنتاب لە باکووری کوردستان، دەستگیرکراون.

دەستگیرکردنی ئەو ژمارەیە، دوای ئەوەدێت، کە رۆژی هەینی رابردوو، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا 21 کەسیان بە هەمان تۆمەت دەستگیرکرد.

ئەو دەستگیرکراوانە دوای دەستگیرکردنیان، رایانگەیاندووە، کە دەچنە نێو خاکی سوریا و جیهاد دەکەن























باسنيوز
Top