بابەکر زێباری 2 پۆستی باڵا وەردەگرێت

بابەکر زێباری 2 پۆستی باڵا وەردەگرێت
سەرۆک ئەرکانی پێشووی سوپای عێراق دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان و دوو ئەرکی نوێی پێدەسپێردرێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان، وابڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی تەمموزی 2015، بابەکر زێباری، سەرۆک ئەرکانی پێشووی سوپای عێراق، لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.

ماڵپەڕەکە باس لەوەدەکات، کە زانیارییان پێگەیشتووە، کە بابەکر زێباری وەک راوێژکاری سەربازیی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەندامی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێت.

هەروەها بەپێی زانیارییەکان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر مەراسیمێکی رێزلێنان لە سەرۆک ئەرکانی پێشووی سوپای عێراق سازدەکرێت.

پێشتر بابەکر زێباری، ”بە رەزامەندیی مەسعود بارزانی“، دەستی لە پۆستی سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق کێشایەوە.


























باسنيوز
Top