هه‌ولێر په‌یامێكی نوێی بۆ به‌غدا نارد
(د. ئه‌شواق جاف) لە ئه‌ندامە كوردە پارتییەکانی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "هه‌رێمى كوردستان دەیەوێ كێشه‌كانی هەولێر و به‌غدا چاره بكرێت و، بەو بۆنەوە پەیامێکی بە (د. ڕۆژ نوورى شاوه‌یس)؛ جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقدا ناردووه بۆ حكوومه‌تى ناوه‌ند؛ ئێستا حكوومه‌تى هه‌رێم چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى به‌غدا ده‌كات و، به‌غدایش ئاگادار كراوه‌ته‌وه یان پابه‌ندى ڕێككه‌وتنه‌كه بێت یاخود لێمان گه‌ڕێت با خۆمان نه‌وته‌كەی خۆمان بفرۆشین."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق گوتیشى: "کە هه‌رێمى كوردستان خەریکە نەوتی خۆی دەفرۆشێت، هه‌ندێ کەس و لایه‌ن ده‌ڵێن ئه‌مه پێشێلکردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یە، بەڵام هیچ وا نییە و، هه‌رێمى كوردستان لە ناچاریدا وا دەکات، خۆ ناتوانێت چوار ساڵی دیکەیش خۆی بە گفتوگۆی بێ‌حاسڵ و بێ‌بەڵێنەوە خەریک بکات!"
(جاف) ئاماژه‌یشی دا، ئه‌و پاره‌ى بۆمان ده‌نێرن بەشی هیچ ناکات؛ نه به‌شى مووچه و ئاوه‌دانكردنه‌وه دەکات، نە بەشی کڕینەوەی گه‌نمى جووتیاران و خەرجی پێشمه‌رگه و، فڵان‌وفیساری تر؛ ئه‌ى ئه‌و میلله‌ته چى بكات؟! چۆن بژیێت؟ حكوومه‌تى هه‌رێم خۆی لە ئاست خەڵکەکەیدا بە بەرپرسیار دەزانێت، هەر بۆیەش دەستی بردووە بۆ فرۆشتنی نەوتەکەی خۆی تا خەرجی کوردستانیان بکێشێت."
(نه‌جیبه نه‌جیب) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیش به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتى ڕاگه‌یاند: "ڕێککه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا ئێستا به‌شێكه له یاسای بوودجه‌ى 2015ى عێراق و گرنگه هه‌ولێر و به‌غدا ببنەوە و، هەرێم هه‌ڵوێستى فه‌رمیى حكوومه‌تى عێراق له باره‌وه بزانێت، تا بزانن به‌غدا ده‌یه‌وێت چى بكات؛ ئایا درێژه به‌م ڕێككه‌وتنه ده‌دات به‌م شێوه یان هه‌ڵوێستى خۆی دەگۆڕێت".
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو له مانگى 1ـى 2015ـەوە تا ئێستا به‌پێى ڕێككه‌وتن ده‌بوو به‌غدا مانگانه ترلیۆنێك‌و٢٠٠ملیار دینارى بناردایه به‌ڵام نه‌یتوانیوه %17ـەکەی پشکی هەرێم بنێرێت، ئه‌مه‌ش بەو هەموو ئاوارە و شەڕی داعشەوە، باری كوردستانی ئەوەندەی تر گران کردووە.
