وه‌زاره‌تى دارایى رێگرى ده‌كات له قۆرخكارى
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕێگرى ده‌كات له قۆرخكارى و ده‌رگاى كێبڕكێ بۆ بانكه‌كانى كه‌رتى تایبه‌ت ده‌كاته‌وه.
له ڕوونكردنهوهیهكهدا وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باس له سیسته‌مى بهئهلیكترۆنیكردنى مووچه ده‌كات، كه له سه‌ره‌تادا وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى دراوه‌ته سێ بانكى كه‌رتى تایبه‌ت به‌ناوه‌كانى بانكى جیهان و بانكى اقلیم و بانكى اربیلهوه و سه‌ركه‌وتوو بوون، هه‌روه‌ها قۆرخكارى نه‌ماوه، ده‌رگاش كراوه‌یه بۆ بانكه‌كانى تر كه بێنه نێو كێبركێكهوه.
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریه‌وه به به‌ڵگه‌وه
سه‌باره‌ت به دابه‌شكردن و داتابهیسكردنى سیسته‌مى مووچه له رێگه‌ى بانكه‌كانى كه‌رتى تایبه‌ته‌وه ئه‌م چه‌ند خاڵانه بۆ راى گشتى ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
یه‌كه‌م- وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى له كابینه‌ى هه‌شتدا به به‌ڵگه‌وه بڵاوى ده‌كاته‌وه، كه نه‌ك قۆرخكارى بۆ بانكێك ناكات، به‌ڵكو ڕێگرى ده‌كات له قۆرخكارى و زه‌مینه‌ى پێشبڕكێ ده‌ره‌خسێنێت بۆ بانكه‌كانى كه‌رتى تایبه‌ت.
دووه‌م - وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى له به‌روارى 2015/4/2 ده‌ستى كردووه به قۆناغى تاقىكردنهوهى سیسته‌مى بانكى، یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت كه ده‌ستى پێكرد وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى بووه كه له ڕێگه‌ى (هه‌رسێ بانكى جیهان و بانكى اقلیم و بانكى اربیل)ه‌وه دابه‌ش كراوه.
سێهه‌م - سه‌باره‌ت به دووه‌م وه‌زاره‌ت له‌م پرۆسه‌یه، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى بووه له ڕێگه‌ى بانكى كوردستانه‌وه له به‌روارى 2015l6l10
چواره‌م - سه‌باره‌ت به ڕسووماتى كردنه‌وه‌ى ژمێره‌ى بانكى، ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ یه‌ك جاره و هه‌روه‌ها ستانداردى جیهانییه و شتێك نیه وه‌زاره‌تى دارایى دروستى كردبێت.
پێنجه‌م - وه‌زاره‌تى دارایى ده‌رگاى كراوه‌یه بۆ سه‌رجه‌مى بانكه‌كانى كه‌رتى تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى بێنه ناو ئه‌و پێشبڕكێیه‌وه، به‌پێى ڕێنمایى و مه‌رجه‌كان.