پێشمه‌رگه گوندێك له رۆژئاواى شنگال كۆنترۆڵ ده‌كاته‌وه
هاشم سيتهيى فه‌رمانده‌ى ليواى 8ى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان رایگه‌ياند:" هیزەکانی پێشمەرگە دواى شه‌ڕێكى چه‌ند کاژێری كە له كاژێر 8ى به‌يانيه‌وه ده‌ستيپێكرد، تاوه‌كو دواى كاژێر 11 ، توانيان گوندى گابارا كە ده‌كه‌وێته بنارى چياى شنگال له رۆژئاواى ئه‌و شاره‌وه کۆنترۆڵ بکەنەوە".
لیوا هاشم سيتهيى گوتى "پێشمه‌رگه‌كانمان هێرشێكى توونديان كرده سه‌ر ئه‌و گونده و چه‌كدارانى داعشیان لێ وه‌ده‌رنا و توانيان نزيكه‌ى 30 چهكداريان لێ بكوژن و ئه‌وانى ديكه هه‌ڵاتن كه برينداريشيان تێدابووه".
فه‌رمانده‌ى لیواى 8ى پێشمه‌رگه ديسان ئاماژه‌ى به زيانه ماددیيهكانى ئه‌و هێزه‌ى چه‌كدارانى داعش دا، كه چوار ئۆتۆمبێليان تێكشكێنراون و سۆتێنراون، كه دوو پیكاب، ههمەرێك و زرێپۆشێک بوون.
ئه‌و گونده كه پێشتر له‌ژێڕ كونترۆڵى جه‌نگاوه‌رانى کوردی ئێزديدا بووه، شه‌وى رابردوو له‌ناكاو ئه‌و گونده چۆڵ ده‌كه‌ن و چه‌كدارانى داعشيش دواى ئه‌وان يهكسهر دێنه ناو گونده‌كه، به‌ڵام وەک سیتەیی رایگەیاند،" هێزى پێشمه‌رگه توانى له‌ده‌ستيان دهربێنێتەوە".
رووداو
