حكومهت پشووهكانی جهژنی راگهیاند
سەفین موحسین دزەیی، وتەبێژی رهسمی حكومەتی هەرێمی كوردستان به ماڵپهری رهسمی ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی راگەیاند: بەهاوڵاتیانی خۆشەویستی رادەگەیەنین، رۆژی سێشەممە 14ـی تەموزی 2015، لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت پشوی فەرمیە.
وتیشی: هەروەها بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە كە پێشبینی دەكرێت رۆژی هەینی 17ـی تەموز ببێتە یەكەمین رۆژی، بەهاوڵاتیانی ئازیزی هەرێمی كوردستانی رادەگەیەنین كە 17- 22ی ئەم مانگە دەبێتە پشووی فەرمی واتا لە 22ی تەموز دەوامی ئاسایی بە شێوەیەكی فەرمی دەستپێدەكاتەوە".
دهشڵێت: بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و خانەوادەی شەهیدان و سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین و هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی سەقامگیری و ئاشتەوایی و دەرچوون لەگرفت و قەیران و سەركەوتن بەسەر تیرۆریستان".
سەفین موحسین دزەیی
وتەبێژی فەرمی حكومەت
2015/7/12
خهندان
