مەسروور بارزانی: بابه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بابه‌تێكی گرنگه و بابه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، لە وەڵامی پرسیارێکی پێشکەشکاری بەرنامەی "دیداری رۆژ"ی کوردستان تیڤیدا گوتی: له‌م بارودۆخه‌ی كوردستاندا، ئه‌و هه‌موو هێرشه‌ی كراونه‌ته سه‌ر كوردستان، من پێموایه ده‌كرا به شێوه‌یه‌كی زۆر گونجاوتر (بابەتی چەرۆکایەتیی هەرێم) چاره‌سه‌ر بكرایه، به سیاسیكردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ ده‌سكه‌وتی حزبی شتێكی هه‌ڵه‌یه.
مەسروور بارزانی گوتی: به‌تایبه‌تی له‌و ماوه‌یه‌دا، كه جه‌نابی سه‌رۆك به‌رده‌وام له به‌ره‌كانی شه‌ڕ دابووه و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه خه‌ریكی داڕشتنی پلان بووه بۆ تێكشكاندنی دوژمن و به‌رگریكردن له خاك و كه‌رامه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه، بۆیه نه‌ده‌بوو له پشته‌وه‌ڕا له غیابی جه‌نابی سه‌رۆك، كه خه‌ریكی ئه‌م ئه‌ركه پیرۆزه بوو، به‌رنامه‌ڕێژی بۆ پرۆژه یا په‌راوێزخستنی مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوور بكرێ، كه به‌لای ئێمه‌وه بابه‌تێكی گرنگه، چونكه ده‌یتوانی چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌ش بكات. واته ده‌كرا زیاتر گرنگی به بابه‌تی ده‌ستوور بدرێ و پێویستی به‌م پرۆژانه نه‌ده‌كرد.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، لە درێژەی وەڵامدانەوەدا گوتی: هه‌رچه‌نده پرسی سه‌رۆكی هه‌رێم پرسێكی گرنگه و ده‌بێ چاره‌سه‌رێكی یاسایی بۆ بدۆزرێته‌وه، چونكه هه‌روه‌ك ده‌زانن له 20/8 بۆشایی یاسایی له‌م بابه‌ته دروست ده‌بێت، بۆیه پێویسته لایه‌نه سیاسیه‌كان بگه‌ن به هاوده‌نگیه‌ك، به سازانێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بابه‌ته، كه پێموایه دۆخی كوردستان به‌رگه‌ی ته‌نگژه‌ی دیكه ناگرێ، وه‌ك ته‌نگژه و گرفته‌كانی تیرۆر و بودجه و كێشه‌ی موچه‌ی پێشمه‌رگه و ئه‌و كێشانه‌ی هه‌مانه، واته پێویست ناكات كێشه‌یه‌كی دیكه‌ش بۆ ئه‌وانه زیاد بكه‌ین.
ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر، دەقی چاوپیكەوتنەکەی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کردستان بڵاو دەکاتەوە.
