ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەوە
وەزارەتی پەروەردە ڕایدەگەیەنێت,لە پێناو بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی ۹ ی بنەڕەتی و بەرزکردنەوەی ئەو نمرانەی کە لە نێوان (٤٥ تا ٤۹) بوون بۆ نمرەی (٥٠ ـ نمرەی دەرچوون) کە پڕۆگرامەکە بە هۆی بوونی نمرەی کەرتی، سیستەمەکە نمرەکانی سەرووی (٥٠)شی گرتەوە، هەر بۆیە هەندێک لە نمرەکان بە تاک دەرچوون.
هەر لەو ڕاگەیەنراوەشدا هاتووە “لە لایەکی دیکەیشەوە ڕەچاوی قووتابیانی نابینای ئازیز کراوە، چونکە لە هەموو وانەکاندا تاقیکردنەوە ناکەن و هەروەها بوونی هەڵە لە پرسیارێکدا، ناچاری کردین، لەبەر نەفەوتانی مافی قوتابی و خوێندکار نمرەکە دابەش بکرێتە سەر پرسیارەکانی دیکە و ئەوەیش هۆکاری دیکەیە بۆ تاک دەرچوونی نمرە. ”
دەقی راگەیەنراوەکە



ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی (۲٠۱٥/۷/۱۱)ی زایینی و پاش دروستبوونی هەڵەیەکی تەکنیکی لە نمرەی ئەنجامی ئەزموونەکانی هەندێک قوتابیدا کە نیگەرانی دروست کرد، 
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند: “لە پێناو بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی ۹ ی بنەڕەتی و بەرزکردنەوەی ئەو نمرانەی کە لە نێوان (٤٥ تا ٤۹) بوون بۆ نمرەی (٥٠ ـ نمرەی دەرچوون) کە پڕۆگرامەکە بە هۆی بوونی نمرەی کەرتی، سیستەمەکە نمرەکانی سەرووی (٥٠)شی گرتەوە، هەر بۆیە هەندێک لە نمرەکان بە تاک دەرچوون.
لە لایەکی دیکەیشەوە ڕەچاوی قووتابیانی نابینای ئازیز کراوە، چونکە لە هەموو وانەکاندا تاقیکردنەوە ناکەن و هەروەها بوونی هەڵە لە پرسیارێکدا، ناچاری کردین، لەبەر نەفەوتانی مافی قوتابی و خوێندکار نمرەکە دابەش بکرێتە سەر پرسیارەکانی دیکە و ئەوەیش هۆکاری دیکەیە بۆ تاک دەرچوونی نمرە. ”
بۆیە قوتابیان و خوێندکارانی خۆشەویست “
دڵنیاتان دەکەینەوە ئەوەی کراوە لە پێناو بەرژەوەندی ئێوەی ئازیز بوو و ئەگەر نمرە زیاد بووبێت ئەوا بە هیچ شێوەیەک نمرە لە یەک کەس کەم نەکراوەتەوە و ناشکرێتەوە.”

























باسنیوز
Top